کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا رەزامەندى لەسەر فرۆشتنى 8 ملیار دۆلار چەک بە عەرەبستانى سعودى نیشانداوە بێ ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ کۆنگرێسى وڵاتەکەى. . میدیاکانى ئەمریکا رۆژى (هەینى 24ى ئایار) نامەیەکى مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتەیان بڵاوکردەوە کە تێیدا کۆنگرێسى لە فرۆشتنى چەکەکان ئاگادارکردوەتەوە. . پۆمپیۆ لە نامەکەیدا هەڕەشەکانى ئێرانى بە هۆکارى سەرەکى فرۆشتنى ئەو چەکانە دیارى کردووە وتویەتى هەڕەشەکانى ئێران جددین و مەترسین لەسەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەراست هەربۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا چەکەکان رەوانەى کڕیارەکان بکرێن. . دۆناڵد ترەمپ بریارەکەى پشت بەست بە یاسایەکى فیدراڵى دەرکردووە کە رێگەی پێدەدات لە بارى لە ناکاودا چەک بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس بفرۆشێت، ترەمپ گرژییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ ئێران وەک بارى لەناکاو راگەیاندووە. . ئەم یاسایە دوایین جار ساڵى 2006 لەلایەن جۆرج دەبلیۆ بوش سەرۆکى ئەوکاتەى ئەمریکاەوە بەکارهاتووە لە کاتى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. . بهم پێیهش سەرۆکى ئەمریکا لهرێگهی بهكارهێنانی دهسهڵاتی "بارى لهناكاو" چاوهڕێی رهزامهندیی 22 گرێبەستی فرۆشی چهك دیکە له كۆنگرێس ناكات كه له ماوهی رابردوودا ئهنجامدراون و زۆرینهیان بۆ سعوودیه و ئیماراتن. . ئەمە لەکاتێکدایە مانگى رابردوو ژمارەیەک ئەندامى کۆنگرێس بەهۆى شەڕى یەمەنەوە فرۆشتنى چەکیان بە سعودییە قەدەغەکرد بەو پێیەى چەکەکان لە دژى هاوڵاتیانى مەدەنى بەکارهاتوون. . لە کاردانەوەدا ژمارەیەک لە ئەندامانى دیموکراتەکان لە کۆنگرێس ترەمپیان بە فریودانى کۆنگرێس تۆمەتبارکردووە رایگەیاندووە بەشێکى زۆرى ئەو چەکانە موشەکى زیرەکن پێویستی بە رەزامەندى هەیە بۆ فرۆشتنیان. . پێشبینى دەکرێت ئەم هەنگاوەى ترەمپ ئاستى گرژییەکانى نێوان وڵاتەکەى و ئێران بەرزتر بکاتەوە بە تایبەت دواى رەوانەکردنى 1500 سەربازى دیکە بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. . .