ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان سێ بڕیاری نوێی سەبارەت بە نەهێشتنی رۆتین لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتەکە دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، "له پێناو بهرژهوهندی گشتی و خزمهتكردنی هاووڵاتیان و ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێری و نەهێشتنی ڕۆتین ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان دەکەینەوە کەوا پابەندی کاتی وەڵام دانەوەی نوسراوەکان بن بەو شێوەی کە دیاری کراوە."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بڕیارەکان ئەمانەن:
1.ئەو نوسراوانەی کە ئاسایین هیچ کەموکوڕییان نییە و مامەڵەی ئاسایین لە هەمان ڕۆژ وەڵام بدرێتەوە.
2.ئەو نوسراوانەی پێویستی بە ووردبینی زیاترە لە ماوەی (5) پێنج ڕۆژی کارکردن وەڵام بدرێتەوە.
3.ئەو نووسراوانەی کە لە سەرەتاکان (اولیات) کەم و کوڕیان هەیە یان هەر کێشەیەکی تری هەبێت لە ماوەی (7) ڕۆژی کارکردن وەڵام بدرێتەوە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەری (قانون إنضباط موظفین) مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ جێبەجێکردنی کاری پێویست.