گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

حکومەتی سوریا بە فەرمی دەروازەیەکی لەگەڵ ڕۆژئاوا کردەوە

2021.01.17 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی سوریا بە فەرمی دەروازەیەکی لەگەڵ ڕۆژئاوا کردەوە

ناس کورد-

حکومەتى سوریا دەروازەی "ساڵحییەى" لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە و ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانى سوریاى دیموکراتدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسەکانى سوریا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (17ى کانوونى دووەمى 2021)، کردنەوەى ئەو خاڵە سنورییە لەدواى ساڵێک داخستنیدا هاتووە بەهۆى قەیرانەکانى کۆرۆناوە کە تەنها ڕێگە بە هاوڵاتیانى مەدەنى دراوە بپەڕنەوە بۆ ناوچەکانى ژێر کۆنترۆڵى هەردوولا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە ئەو بازگەیە تەنها خاڵى پەڕینەوەى وشکانییە لەنێوان پارێزگاکانى دیرزۆر و حەسەکە لە خۆرهەڵاتى سوریا.

 

هەر بەپێى ئاژانسەکانى سوریا، دانیشتوانى پارێزگاکە لەدواى داخستنى دەروازەکە ڕێڕەوى ئاوییان بەکاردەهێنا بۆ گەیشتن بە ناوەندى شارەکە لەڕێگەى خاڵى پەڕینەوەکانى نزیک دێرزووی ڕۆژهەڵاتەوە، بە کردنەوەى ئەو بازگەیەش ئاسانکارى دەکرێت بۆ گەڕانەوە و هاتووچۆکردنى دانیشتوانى ئەو ناوچانەى کە لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانى هەسەدەدان بۆ گوند و ماڵەکانیان لە ناوچەکانى سەر بە دەوڵەتى سوریا.

 

لەدواى دەستێوەردانی لایەنى ڕوسی ڕێگە بە هاوڵاتیانى مەدەنى درا لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى سوریا و هێزەکانى هەسەدە لەڕێگەى بازگەى ساڵحیەوە بپەڕنەوە، ئەوەش لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ و تەنها بۆ هاتوچۆی مەدەنی.

 

بازگەکە حەوت کیلۆمەتر لە ناوەندى شارى دێرەزورەوە دوورە و خاڵێکى گرنگە بۆ چالاکییە ئابورى و کشتوکاڵییەکان لە دەروبەرى دێرزۆرى باکور و خۆرهەڵات.

 

لاى خۆشیەوە، فازڵ زاهیر، موختارى گوندى حەتڵە بە ئاژانسى سپۆتینگى ڕووسى وتووە، بەو بڕیارە خەڵکى ناوچەى جەزیرە دڵخۆشبوون لەبەر ئەوەى ئەو بازگەیە ڕێگایەکى دووردرێژیان بۆ کورت دەکاتەوە کە پێشتر بۆ گەیشتن بەدێرەزۆر 70 کلیۆمەتریان دەبڕى بەڵام دواى بڕیارەکە کەمتر لە کیلۆمەترێک دەبڕن بۆ هاتوچۆکردن.