گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ماوەی 14 ڕۆژ

پەرلەمانی عێراق داوای داخستنی سنورەکان دەکات

2021.01.17 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق داوای داخستنی سنورەکان دەکات

ناس کورد-
شانەی قەیرانەکان لە پەرلەمان داویکرد سنورەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ماوەی دووهەفتە دابخرێن، ئەوەش وەک ڕێکارێک بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەواد موسەوی، بڕیاردەری شانەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقیە کە  "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (17ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی زۆر دڵخۆشکەر بەردەوامە لە کەمبوونەوە و ئەوەش ئاماژەیەکی باشە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


وتیشی، "ئەو ڕێکارانەی کە حکومەت گرتوویەتیەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوییەکەی کۆرۆنا لەناو عێراق زۆر باش و لەکاتی خۆیدا بوو، بەڵام هێشتا هەندێک سنورکراوەیە، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین سنورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دابخات، بەتایبەت ئێران، سوریا و تورکیا بۆ ماوەی 14ڕۆژ".


جەواد موسەوی دەشڵێت کە "پابەندنەبوون بە ڕێکارە تەندروستییەکانەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەردەوامە، جەنجاڵی و کۆبوونەوەکانیش هێشتا بوونیان هەیە، ئەوەش ئاماژەیەکی نەرێنییە".


ئەو لەکاتێکدایە کە دوێنێ (16ی کانونی دووەمی 2021) کۆمسیۆنی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانیی عێراق، چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆناو عێراق، بڕیارە نوێیەکان ژمارەیەکی دیکەی لە وڵاتانی جیهان خستە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی کە گەشتکردنی هاوڵاتیانی عێراقی بۆیان قەدەغە کردووە و ڕێگریش دەکات لە هاتنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە بۆ عێراق.