گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگە

وەزیری دارایی هەرێم ناتوانێت خەرجی و داهاتی پارێزگای سلێمانی ئاشکرابکات

2021.01.17 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی هەرێم ناتوانێت خەرجی و داهاتی پارێزگای سلێمانی ئاشکرابکات

 ناس کورد-

لە وەڵامی نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاشکراکردنی خەرجی و داهاتی پارێزگای سلێمانی، وەزیری دارایی هەرێم دەڵیت، پێدانی زانیاری لەوشێوەیە لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای زانیاری لە وەزارەتی دارایی کردووە سەبارەت بە خەرجی و داهاتی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.

 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزیری دارایی هەرێم کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، تیایدا وەزیری دارایی وەڵامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، "تاوەکو ئێستا زانیاریی لەوشێوەیە نەدراوە بە هیچ پارێزگایەک."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ناردنی ئەو زانیاریانە پێویستە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگیرێت بۆ ئەو مەبەستە."

 

لەوبارەیەوە ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاندووە، "وەڵامی وەزیری دارایی بۆ داواکاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەداھاتی پارێزگاکە ڕون و ڕاشکاوە کە تاکە دەسەڵات لای سەرۆکی حکومەتە و لای وەزارەتی دارایش نییە کەب ڕیارە خەزێنەی وڵات بێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " با ئەمە وەڵام بێت بۆ ھەموو ئەوانەی کەدەڵێن حکومەتی ھەرێم مەرکەزی نییە و وەزیر و دەستە و پارێزگاکان تەواوی دەسەڵاتیان ھەیە."

 

ڕێکەوت زەکی دەشڵێت، "دەبێت ئەم وەڵامە ھەموو داواکارانی لامەرکەزی سورتر و پێداگیرتر بکات کە پێویستە داھاتی پارێزگاکان بەناوی پارێزگاکانەوە تۆمار بکرێت، نەک وەزارەتی دارایی، لەگەڵ تەواوی دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکانیتر کە داواکراوە."