گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەرێم؛ لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆمەڵێک ڕێکار دەگرێتەبەر

2021.01.17 - 12:54
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆمەڵێک ڕێکار دەگرێتەبەر

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە ڕێنمایی نوێی ئاڕاستەی کیڵگە پەلەوەرییەکان کردووە، ئەوەش بەمەبەستی خۆپارێزی لەو پەتایە، هاوکات داواشکراوە لە حکومەتی هەرێم  بودجەیەکی تایبەت بۆ حاڵەتی لەناکاو تەرخان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتەکە (یەکشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکدا بە " ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی ڕووبەربوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بڕیاردراوە کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی ئاڕاستەی کێڵگەکانی پەلەوەری بکرێت و رێنمایی تەندروستیی توند لەوباریەوە جێبەجێبکرێت".

 

وتیشی، " داواش لە حکومەت کراوە بودجەیەکی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە تەرخان بکرێت وەک ئامادەکارییەک بۆهەر ئەگەرێکی نەخوازراو". 

 

هەر  ئەمڕۆ (17ی کانونی دووەمی 2021) ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا تایبەتدا بۆ "ناس کورد" ڕاگەیاند، "هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە، رێکاری پێویستیش لە لایەن وەزارەتەوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو گیراوەتە بەر". 

 

وتیشی، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێشتر ئەزمونی باشمان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە، ئەو چارەسەرانەشی کە بۆ بنبڕکردنی پەتاکە  بەکاردێت بەردەستن".

 

ئاسۆ حەوێزی ئاماژەی بەوشکرد، "سەرباری ئەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای سەلاحەدین  سەریهەڵداوە وەک ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی عێراق تائێستا هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمیی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، ئێمەش ئامادەین بۆهەر ئەگەرێک، تیمەکانی وەزارەت بەردەوام سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین لە سەر ئەو ڤایرۆسە لە هەموو شار و ناوچەکانی هەڕێم، بۆ ئەوەی پێشوەخەت بنبڕ بکرێت".

هاوکات فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاولە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا (17ی کانونی دووەىمی 2021 )رایگەیاند، ئەنفلۆنزای باڵنده‌ لە چەند کێڵگەیەکی پەلەوەرلە شارەکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر مریشک مرداربوونەتەوە. 

 

 ئاماژەی بەوەشکرد کە"هێشتا پەتاکە نەگەیشتووه‌تەوە ھەرێم و ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بڕیاره‌ ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ كوردستان کۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە بدات".