گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هەرێمی کوردستان خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەنفلۆنزای باڵندە ئامادە دەکات

2021.01.17 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەنفلۆنزای باڵندە ئامادە دەکات

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی باڵای بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەنفلۆنزای باڵندە پێکهێناوە و ئەمڕۆ کۆبوونەوە دەکەن و "بڕیاری پێویست دەدەن"، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی تەندروستیی ڕەتی دەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی ئەو پەتایە لە هەرێم تۆمار کرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان (17ی کانونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکدا تایبەتدا بۆ "ناس کورد" ڕاگەیاند، "هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە، رێکاری پێویستیش لە لایەن وەزارەتەوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو گیراوەتە بەر".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێشتر ئەزمونی باشمان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە، ئەو چارەسەرانەشی کە بۆ بنبڕکردنی پەتاکە  بەکاردێت بەردەستن".

 

ئاسۆ حەوێزی ئاماژەی بەوشکرد، "سەرباری ئەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای سەلاحەدین  سەریهەڵداوە وەک ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی عێراق تائێستا هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمیی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، ئێمەش ئامادەین بۆهەر ئەگەرێک، تیمەکانی وەزارەت بەردەوام سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین لە سەر ئەو ڤایرۆسە لە هەموو شار و ناوچەکانی هەڕێم، بۆ ئەوەی پێشوەخەت بنبڕ بکرێت".

 

هاوکات فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاولە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا (17ی کانونی دووەىمی 2021 )رایگەیاند، ئەنفلۆنزای باڵنده‌ لە چەند کێڵگەیەکی پەلەوەرلە شارەکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر مریشک مرداربوونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە"هێشتا پەتاکە نەگەیشتووه‌تەوە ھەرێم و ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بڕیاره‌ ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ كوردستان کۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە بدات".