گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی ئاشکرا کرد

2021.01.17 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (24ی کانونی دووەمی 2021) دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە بە لێبڕینی 21% بۆ موچەخۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

وەزارەتی دارایی لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، دابەشکردنی موچەکە "بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشووە بەپێی خشتەی پەیرەوکراو،" واتە بەپێی خشتەى دابەشکردنی مانگی ڕابردوو موچەی وەزارەتەکان دەدرێت.

 

بەپێی خشتەی مانگی ڕابردووی دابەشکردنی موچە، ڕیزبەندی وەزارەت و دەستە و دەزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوە بوون:

- وەزارەتی تەندروستی

- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ / دیوانی وه‌زره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌ی  70 و 80 

- وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌ت دارایی  

-‌ هێزی زێرەڤانی و هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن، هەروها بەڕێوەبەری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌

- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌س وكاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان 

-‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی    

- خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان    

- ئەنجوومەنی دادوەری    

- وەزارەتی داد    

- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان    

- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی    

- وەزارەتی پلاندانان    

- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی    

- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن    

- دیوانی چاودێریی دارایی    

- دەستەی مافی مرۆڤ    

- دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم    

- دەستەی ژینگە    

- دەستەی وەبەرهێنان    

- دەستەی دەسپاكی    

- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی    

- دەزگای گشتیی كاروباری مین    

- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار

- خانه‌نشینی شارستانی 

- خانەنشینی پێشمەرگە

- وەزارەتی کارەبا

- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن

- سەرۆکایەتی هەرێم

- سەرۆکایەتی پەرلەمان

- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران