ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارەی ئەمڕۆوە لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پاشنیوەڕۆ و ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و کەرکوک بارانبارین دەستپێدەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهەمانشێوە سبەینێ دووشەممەش ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و پلەکانی گەرمیش نزم دەبنەوە.