ناس کورد-
بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی ژمارەیەک سەرپێچیی بڵاوکردەوە کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سزاکانیان بڕی یەک ملیۆن دینارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل بەشێوەی تەواو و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێ تابلۆ، بڕی سزاکانیان یەک ملیۆن دینار.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆمارکراون، بەڵام تابلۆکانیان هەڵناواسن بەهەمانشێوە بە بڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن.