گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێک کوژرا

ژنێک لەلایەن براکەی و کوڕە مامێکیەوە کوژرا

2021.01.17 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک لەلایەن براکەی و کوڕە مامێکیەوە کوژرا

 ناس کورد-

ژنێکی تەمەن 25 ساڵ لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن براکەی و کوڕە مامێکییەوە کوژرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پاش جیابوونەوەی لە هاوسەری یەکەمی پەیوەندی لەگەڵ کەسێک هەبووە و ویستوویەتی هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (یەکشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردەوە، ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "سۆنیا دێهقان" کە تەمەنی 25 ساڵ بووە، لەلایەن براکەی و کوڕە مامێکییەوە کوژراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیار نییە سۆنیا بە چ شێوەیەک کوژراوە، بەڵام تەرمەکەی بۆ پشکنینی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی" لە ئورمیە و پۆلیسیش سەردانی ماڵەکەیانی کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک دەستبەسەر نەکراوە.

 

ڕێکخراوەکە لەزاری یەکێک لە کەسە نزیکەکانی سۆنیا بڵاویکردووەتەوە، "سۆنیا بە دەستی براکەی و کوڕەمامەکەی خۆی بە پاساوی نامووسکوژراوە."

 

بەوتەی ئەو کەسە، " سۆنیا کە لە تەمەنی 16 ساڵییەوە هاوسەرگیری کردبوو سێ ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیاببووەوە و بەهۆی ئەوەی دایک و باوکیشی پێشتر لێک جیابوونەتەوە، ئەو لەگەڵ منداڵە شەش ساڵانەکەی لە لای دایەگەورەی دەژیا."

 

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە "سۆنیا بە تەمابوو لەگەڵ کەسێکی دیکە ژیانی هاوبەش دەست پێبکا و بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسە بە فەرمانی باوکی لەلایەن براکەیەوە کوژراوە. "

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی هەنگاو، هەر لەماوەی ڕابردوودا، ژنێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی وەفا عەبدوڵڵا زادە، بە پاساوی نامووس، بە دەستی براکانی و بە چەک کوژرا.