گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق هەوڵدەدات ناوی لە لیستی سپیکردنەوەی پارە بسڕێتەوە

2021.01.16 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هەوڵدەدات ناوی لە لیستی سپیکردنەوەی پارە بسڕێتەوە

ناس كورد-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق  پابەندبوونی خۆی بەپێوەرە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان نیشانداوە کە بووە هۆی لابردنی عێراق لە لیستی ڕەشی هێزی کاری دارایی نێودەوڵەتی ( FATF )  ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق  لەڕێگەی باڵیۆزخانەکانەوە هەوڵەکانی لە شەڕی دژی سپیکردنەوەی پارە و تەمویلکردنی تیرۆر ڕوونکردووەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) لە میانەی لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق، ڕایگەیاند، " باڵیۆزخانەکەمان لە برۆکسل لەگەڵ بەشی کاروباری دەرەکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ( FATF ) پرسیاری لەو پێوەرانە کردووە کە یەکێتی ئەوروپا پەیڕەوی دەکات لەدانانی وڵاتان لە لیستی نوێدا ".

 

ئەوەشی حستووەتەوڕوو،" باڵیۆزخانەکە دوو یاداشتی فەرمی  ئاڕاستەی یەکێتیی ئەوروپا کردووە کە تێدا داواکراوە ئەو پێوەرانەیان بۆ ڕوونبکەنەوە کە پێویستە عێراق بۆ لەمەودوا کاری پێبکات لەو بوارەدا."



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی عێراق،  ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، عێراق  پابەندبوونی خۆی بە پێوەرەکانی بنبڕکردنی  سپیکردنەوەی پارە وتەمویلکردنی تیرۆرزم ڕوونکردوەتەوە چ لەسەرئاستی یاسادانان و چ لە ڕووی  جێبەجێکردنەوە.