گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەبارەی کۆرۆنا

ئەمریکا زانیارى نوێ لەسەر سەرەتاى دەرکەوتنى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

2021.01.16 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا زانیارى نوێ لەسەر سەرەتاى دەرکەوتنى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا زانیارى نوێ لەسەر سەرچاوەى سەرەکى ڤارۆسى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و داواش لە ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى دەکات، فشار بخاتەسەر چین سەبارەت بەو زانیاییە نوێیانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مایک پۆمپیۆ (شەممە 16ى کانونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکردووە، لە پایزى ساڵى 2019 دا نەخۆشییەکى هاوشێوەى کۆرۆناى نوێ لەناو کارمەندانى پەیمانگاى زانستى ڤایرۆسەکان لە ووهان بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەک لە کارمەندانى تاقیگە تووش بوون و گواستنەوەى ڤایرۆسەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە نەبووە بۆ مرۆڤ.

 

باسى لەوەشکردووە، بۆیە داوا لە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى دەکات کە فشار بخاتە سەر چین سەبارەت بەو زانیاریە نوێیانە و حکومەتى ئەمریکا هۆکارى هەیە کە پێى وایە ژمارەیەک لە لێکۆڵەرانى ناو "پەیمانگاى ووهان بۆ زانستى ڤایرۆسەکان" تووشى ئەو نەخۆشیە بوون، ئەوەش پێش ئەوەى ڤایرۆسەکە ئاشکرا ببێت، نیشانەکانیشى هەمان ئەو نیشانانە کە کۆرۆناى نوێ و نەخۆشیە وەرزییە باوەکان هەیانە.

 

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئەو زانیاریانە پێچەوانەى ئەو پڕوپاگەندانە کە دەڵێن،کارمەندانى پەیمانگاکە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ یاخود هیچ ڤایرۆسێکى هاوشێوە نەبوون، پەکین ئەو زانیارییە زیندووانەى شاردەوە کە زانایان پێویستیان پێى بوو بۆ پاراستنى جیهان لەو ڤایرۆسە کوشندەیە و ئەوەى بەدوایدا دێت.

 

پۆمپیۆ جەختیلەوەشکردووەتەوە، دەتوانرێت ڕێگرى لەو ڤایرۆسە بکرێت و هەر وڵاتێک خۆى بە بەرپرسیار بزانیایە لێکۆڵەرانى تەندروستى جیهانى بانگهێشت دەکرد چەند ڕۆژێک دواى دەرکەوتنى ئەو ڤایرۆسە، بەڵام چین ئەوەى ڕەتکردەوە و هەر هاوکاریەکیشى ڕەتکردەوە و ڕێگرى لە پزیشکان و زانایان و ڕۆژنامەنوسە چینییە بوێرەکان گرد، کە هەوڵى ئەوەیان دەدات جیهان لە مەترسى ئەو ڤایرۆسە ئاگادار بکەنەوە.