ناس کورد-
ئه‌ندامێکى کورد لە په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، بەشێک لە لایەنەکانی پەرلەمانی عێراق لە هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ى که تایبه‌تن به پشکى هه‌رێم و له‌نێو پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق جێگیر کراون، بیانگۆڕن، دەشڵێت، پێویستە شاندێکی سیاسیی بچێتە بەغدا و گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دانا جه‌زا, ئه‌ندامى فراکسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانى عێراق (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) به میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، به‌شێک له ماددەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجە قابیلى گۆڕان و ده‌ستکاریکردنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماددانه‌ى که جێگه‌ى سرنج و تێبنیى په‌رله‌مانتارانن، یاخود ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ى که لەلایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه ئاراسته ده‌کرێت، هه‌ر کوتله‌یه‌کى په‌رله‌مانى هه‌وڵى په‌سه‌ندکردنى ئه‌و بڕگانه‌ى نێو پڕۆژەکه ده‌دات که له به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیدایه بۆ نموونه ئێستا فراکسیۆنە کوردییەکان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ماددەى 10 و 11ى نێو پڕۆژەکه وه‌ک خۆى بڕوات که تایبه‌ته به هه‌رێمى کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانه گۆڕانکارى له هه‌ندیک بڕگه و ماددەی بودجه بکات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حکوومه‌ت، له‌وانه په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى (موناقهلهیه)، واته بودجەیه‌ک بو وه‌زاره‌تێک ناڕوات بخرێته سه‌ر هه‌یئه‌تێکى دیکە، یاخود بڕه‌که‌ى که‌م بکرێته‌وه و زیاد بکرێت."
سه‌باره‌ت به‌و بڕگه و ماددانهشى که لە پڕۆژەکەدا تایبه‌تن به هه‌رێمى کوردستان، ئەو پەرلەمانتارە کوردە باسی لەوەکردووە، "به‌شێک له کوتله‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ى که تایبه‌تن به پشکى هه‌رێم و له‌نێو پڕۆژەکەدا جێگیر کراون، بیانگۆڕن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی بە ڕاده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌به کۆمپانیاى سۆمۆوە هه‌یه، بۆیه هاتنى شاندێک له هه‌رێمه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان گرنگ و پێوسته بۆ زامنکردنى شایسته دارییه‌کانى کوردستان, چونکه بابه‌تى بودجه چه‌ندێکى یاساییه، ئه‌وه‌نده‌شى سیاسییه."
ڕوونیشى کرده‌وه، "تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندکرنى بودجه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ى که ئێستا هه‌یه، خاڵێکى ئیجابىی گرنگه بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کانى قه‌یرانى دارایى له عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمى کوردستانیش, به‌پێى ئاماژه و پێدراوه‌کان ئه‌مساڵ ساڵێکى سه‌قامگیر ده‌بێت له ڕووى دارییه‌وه".