گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

2021.01.16 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

ناس کورد - هەڤاڵ غالب

دوای گەیشنی بەشی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیاران بڕیارە سبەی 17ی کانوونی دووەم لە سایلۆکان دەبەش بکرێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئێستادا 11 ملیار و 700 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە هەرێم و لەو بڕە نزیکەی پێنج ملیار دیناری بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت و بڕەکەی دیکەش بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە ئەوەش بەپێی بڕی گەنمی وەرگیراو لەو پارێزگایە .

 

هێمن محمد ، بەڕێوەبەری سایلۆی چەمچەماڵ بۆ ناس کورد وتی، "سبەی لە سایلۆی چەمچەماڵ پارەی ئەوجوتیارانە دابەش دەکرێت کە ڕۆژانی 22 و 22 و 24ی  حوزەیرانی 2020 گەنمیان تەسلیم بە سایلۆکە کردووە و ژمارەیان 113 جوتیارە و بڕی پارەکەش 812 ملیۆن دینارە .

 

وتیشی، " پێوستە جوتیار خۆی ئامادەبێت و ناسنامەی پێ بێت یاخود کەسێک بریکارنامەی جوتیارەکەی پێبێت و چەکەکان لەسایلۆ دابەش دەکرێت و لە بانکی چەمچەماڵ پارەکە وەردەگیرێت ."

 

بەڕێوەبەری سایلۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ 26 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە و بڕی پارەی شایستەی ئەو جوتیارانە 13 ملیار و 800 ملیۆنە تا ئێستا کەمتر لە چوار ملیار دینار بۆ جوتیارانی سنورەکە نێردراوە کە ژمارەیان 1500 جوتیارە و 389 جوتیار پارەیان وەرگرتووە .