ناس کورد-
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی دەنگۆی وازهێنانی ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە کۆمەڵی ئیسلامی ڕەتدەکاتەوە و دەڵیت، ئەو هەواڵان دوورن لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگا و په‌یجێكه‌وه هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ندێك میدیا و په‌یجی سێبه‌رن كه به پاره‌ی دزراوی میلله‌ت گۆشكراون، گوایه وته‌بێژی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه كه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كۆمه‌ڵی ئیسلامییەوە نه‌ماوه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئەو هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، له ڕابردووش‌دا زۆرجار هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی له‌و جۆره‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه."
وتەبیژی کۆمەڵی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "مامۆستا ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كێكه په‌رله‌مانتاره دیار و چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له خولی ڕابردوو و له‌م خوله‌شدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌كه‌ی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵك بوون و به بوێری و ئازایانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری بوونه‌ته‌وه."
باسی لەوەشکردووە، "هه‌روه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له ڕابردووش‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌كانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازایانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و سته‌م و بێدادی بوونه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، زۆر جار ڕووبه‌ڕووی سزای جۆراوجۆر و دوورخستنه‌وه و بوختان بۆ كردن بوونه‌ته‌وه."
جەختیشیکردووەتەوە، "وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نین كه مامۆستا ئه‌حمه‌د وه‌ك په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه و خۆی خاوه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و كۆمه‌ڵیش ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و سه‌ركرده و كادره لێهاتووانه‌ی كه له هه‌ركوێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن ده‌بنه چقڵی چاوی گه‌نده‌ڵكاران و سته‌مكاران."