گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

یەکێتی: دەبێت ڕۆڵی سەرەکیمان هەبێت لە چارەسەری کێشەکان

2021.01.16 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی: دەبێت ڕۆڵی سەرەکیمان هەبێت لە چارەسەری کێشەکان

 ناس کورد-

سەرکردایەتیی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەبێت یەکێتی ڕۆڵی سەرەکی هەبێت لە چارەسەری كێشەكان و یەكلاكردنەوەی قەیرانەكان و هاوکات گفتوگۆیان لەبارەی کیشەکانی هەولێر و بەغدا کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکردایەتیی یەکێتی لە هەولێر ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی  لەشاری هەولێر، بەئامادەبوونی كارگێڕ و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، جەخت لەگرنگی ڕۆڵی یەكێتی كرایەوەو ئامادەبووان هاوڕابوون كە دەبێ یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێت لە چارەسەری كێشەكان و یەكلاكردنەوەی قەیرانەكان."

 

‎سەرکردایەتیی یەکێتیی لە هەولێر ڕاشیگەیاندووە، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، چارەسەری كێشەی مووچە و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاونیشتمانیان لەلایەن حكومەت تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكە بوون و گفتوگۆی ورد و جدیان لەبارەوە كرا.

 

‎ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی هەولێرو هەوڵەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردن لەو شارە، جەخت لەوەكرایەوە كە دەبێ بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایدۆلۆژی خزمەتی هەولێرو هەولێرییەكان بكرێت.