گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت

پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا کرد

2021.01.16 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختەیان لە عێراقدا نەکردووە و خۆشیان  ئامادە کردووە بۆ هەڵبژاردنەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ ناس کورد،  خەسرەو گۆران، بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان (16ى کانونى دووەمى 2021) وتى، "ئێمە پێشنیازى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختەمان نەکردووە و وتومانە ئەگەر هەموو لایەنە سیاسیەکان کۆک بن و کۆمسیۆنیش لەڕووى لۆجستیەوە ئامادەبێت، ئەوا ئێمەش ئامادە دەبین و پێویستە هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بێت".

 

وتیشى، "لەگەڵ هەنگاوەکانى کۆمسیۆندا ئێمەش دەستمانکردووەتە کارەکان و ئامادەسازییەکانى خۆمان و گەشبینین".

 

لەبارەى ڕاپرسى و پێشبینى دەزگاکەیان بۆ ئەنجامى هەڵبژاردنى داهاتوو بۆ حزبەکان لەڕووى ژمارەى کورسیەکانى پارتیەوە لەبەغدا، خەسرەو گۆران جەختى کردەوە "ئەگەر کورسیەکانمان لەوەى ڕابردوو زۆرتر نەبێت کەمتر نابێت".

 

وتەکانى بەرپرسەکەى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى لەکاتێکدا پەرلەمانتارێکى ئەو فراکسیۆنە لە بەغدا بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، ئەگەر هەڵبژاردنەکە بۆ سێ مانگ دوابخرێت ئەوا تەمەنێکى نوێی تر دەگرێتەوە و دەتوان بەشدارى پڕۆسەکە بکەن و هەروەها چەند گرفتێکى تەکنیکیش چارەسەر دەکرێت.


لە هەڵبژاردنى ئایارى ساڵى 2018ى عێراق، پارتى توانى 25 کورسى پەرلەمانى لەو هەڵبژاردنە بەدەستبهێنیت و بەوەش بووە یەکەمین حزب لەسەر ئاستى عێراقدا ژمارەى کورسیەکانى لەحزبەکانى تر زیاتر بێت.