گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای بڕینی 13 هەزار مینحە

وەزارەتی شەهیدان: پێداچوونەوە بە لیستی شەهیدانیشدا دەکەین

2021.01.16 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی شەهیدان: پێداچوونەوە بە لیستی شەهیدانیشدا دەکەین

ناس کورد-
وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرای دەکات، هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بەردەوامە و لە دوای بڕینی مینحەی زیاتر لە 13 کەس لە وەزارەتی شەهیدان، چاوەڕوان دەکرێت پێداچوونەوە بە لیستی شەهیداندا بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (16ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ئەوەی باس دەکرا موچەی 13 هەزار و 282 کەس لە وەزارەتی شەهیدان بڕدراوە موچە نەبووە بەڵکو مینحەیەک بووە دراوەتە بەخێوکاری کەسوکاری شەهیدان و دایک و باوکیان، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە پێدانی ئەو مینحەیە کە نزیکەی 75 هەزار دینار بووە وەکو پێویست نەبووەو بۆ ئەوەش بەپێی یاسای چاکسازی سەرجەمیان ڕاگیراون.

 

باسی لەوەشکرد، لە قۆناغی داهاتوو دوای بڕیی ئەو مینحەیەی دەدرایە بەخێوکاری کەسوکاری شەهیدان بڕیارە لەچوارچێوەی یاسای چاکسازی پێداچوونەوەش بە لیستی شەهیدان بکرێت و ئەو کەسانەی بە نایاسایی موچەیان هەیە موچەکانیان ببڕدرێت.

 

لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی وەزارەتی شەهیدان بۆ ڕاگرتنی مینحەی ئەو 13 هەزارو 282 کەسەی کە پێشتر بریاری لەبارەوە دراوە ئایا بۆ ئەم مانگە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان وتی، "بەپێی ئەو باس کراوە موچەی ئەم مانگەی کەس و کاری شەهیدان مووچەی مانگەکانی ساڵی ڕابردووە، بەڵام ئەو مینحەیە لە 1ی 1ی 2021 بەپێی بڕیارەکە ڕاگیراوەو بڕیارەکەش جێبەجێدەکرێت.