گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕێواز فایەق باس میدیایەک دەکات کە بە ’’پارەی سیاسیی و گەندەڵی و دزی’’ بەڕێوەدەچێت

2021.01.16 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێواز فایەق باس میدیایەک دەکات کە بە ’’پارەی سیاسیی و گەندەڵی و دزی’’ بەڕێوەدەچێت

ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەئێستادا جۆرە میدیایەک دروستبوو کە دەکرێت ناوی بنرێت میدیای کڕدراو کە بە پارەی سیاسییەکان و گەندەڵی بەڕێوەدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان لە بۆنەیەکدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەی بوو (16ی کانونی دووەمی 2021) ئاماری ڕەوشی ڕۆژنامەنوسی لە ساڵی 2020دا بڵاوکردەوە کە 385 پێشێلکاریی بەرانبەر 291 ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان لە بۆنەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک میدیای چوار ساڵ لەمەوپێش وەک میدیای ئێستا نییە، "ئێستا میدیا حزبییەکان ناسراون و بینەر دەیانناسێت و دەزانێت چ بەرنامە و ئاڕاستەیەکیان هەیە."

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

دەشڵێت، "جۆرێکی تری میدیا هەیە کە بە ناڕاستەوخۆ پشتیوانی دەکرێن، وەک ڕووداو و کوردستان24 و کوردسات و چەند کەناڵێکی تریش، ئەوەش دیارە و بە ناڕاستەوخۆ پشتگیری حزبەکانیان دەکات."

 

جەختی کردەوە کە "شتێکی ترمان هەیە کە میدیایی ئازاد یان ئەهلی، بە ڕای من ئەو میدیایە لە پاشەکشێدایە، کاتێک میدیای ئەهلیش پاشەکشێ دەکات هەموو کەرتەکانی تریش پاشەکشێی دەکەن."

 

ڕێواز فایەق جەختی کردەوە کە لەئێستادا "میدیای کڕدراو دروستبوووە کە نە هی حزبەکانە، نە ئازادیشە، ئەو میدیایە کە بە زۆری ئەلیکترۆنییە، بە پارەی سیاسییەکان، بە پارەی گەندەلی، بە پارەی دزراو ئاڕاستە دەکرێت."

 

ڕوونیشیکردەکە کە ئەو میدیایە "کەسایەتی ناشرینت بۆ جوان دەکەن، کەسێکیش کە هیچ تاوانێکی نییە بۆت ناشرین دەکەن، وردە وردە ئەمە دەبێتە بەشێک لە نەریت، ئەوەش کاردانەوە دروست دەکات، ئەوەى ئەوان لە دەرەوەى یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی و ئیتیکی ڕۆژنامەنوسی دەیکەن، هەروەها هەموو ئەو کاردانەوانەی کە دژی ئەوان دەکرێت، وردە وردە ئاسایی دەبنەوە."

 

لە کۆتاییدا داوای لەو کەسانە کرد "کە میدیای ئازاد بەڕێوەدەبن، خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی میدیای ئازاد بکەن سێ ساڵ پێش ئێستا بکەن، ئەوکات جیاوازییەکە دەبینن و دەزانن چ پاشەکشێیەک کراوە."