گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گەیشتن بە لێکتێگەیشتن’’

پارتی ئەنجامی سەردانی شاندەی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

2021.01.16 - 13:37
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ئەنجامی سەردانی شاندەی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس كورد-

ئەندامێكی شاندی پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا کۆبوونەوەکانیان بە "بەرهەمدار" وەسف دەکات و دەڵێت، گەیشتوونەتە لێكتێگەشتن و بڕوای هاوبەشی سیاسی سەبارەت بە كۆی گشتیی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێداویستییەكانی چاكسازیی بنەڕەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر ئێمینکی کە هاوکات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیشە لە نوسینێکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (16ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "لەمیانی دیدار و چاوپێكەوتنەكانمان لەم هەفتەیەدا وەكو شاندی پارتی، لەگەڵ زۆربەی لایەنە سیاسییە عیراقییەكان لە بەغدا گەیشتینە لێكتێگەییشتن و بڕوایەكی هاوبەشی سیاسی سەبارەت بە كۆی گشتیی پرۆسەی سیاسی و بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێداویستییەكانی چاكسازیی ریشەیی".

 

جەعفەر ئێمینكی وتیشی، "باسمان لەو پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ كرد، كە بەردەوام كۆسپ و تەگەرەی دێتە پێش و پێویستیی پەلەكردن لە چارەسەركردنی ئەو كۆسپ و تەگەرانە لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتیمانی و پێداویستییەكانی سازان و پشتبەستن بە دەستووری هەمیشەیی".

 

جەختی لەوەش كردەوە كە "هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1992 و پێش بونیادنانەوەی عێراقی فیدراڵی دامەزراوە، هیچ رۆژێك درێغی نەكردووە لە جێبەجێكردنی ئەركی سەرشانی بەرامبەر بە حكومەتی فیدراڵ، بەڵكو رۆڵێكی پێشەنگ و تەواوكەر و میحوەریی بینیوە لە بواری ئەمنی و سەربازی و مرۆیی و فریاگوزاری بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەتی فیدراڵ، چ لە بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە قاعیدەوە تا دەگاتە لەناوبردنی داعش، یاخود داڵدەدان و لەخۆگرتنی ملیۆنان پەنابەری هەڵاتوو لە دڕندەیی داعش و تیرۆریستان".

 

ئەندامەكەی شاندی پارتی بۆ بەغدا روونیشی كردەوە، هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورە و باشی لە بواری بونیادنانەوە و ئاوەدانیدا ناوە، كە ئەویش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پێگەی عێراق لەنێو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و، ئاماژەی بەوەش دا كە لەم چاوپێكەوتنانەدا جەخت كرایەوە لەسەر ئەوەی كە ئەم قۆناغە هەستیارە و ئەركی سەرشانی هەمووانە بەرپرسیارەتی مێژوویی بگرنە ئەستۆ و دوور بكەونەوە لە بابەت و پرسە لاوەكییەكان و ورووژاندنی رق و كینەی چینایەتی و لایەنگرایەتی، هەروەها وازهێنان لە هەڵمەتەكانی رق لێبوونەوە و شێواندن و ناشیرینكردنی بەرامبەر، كە زیان بە هەموولایەك دەگەیەنێت."

 

 

هەفتەی ڕابردوو شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نوری شاوەیس سەردانی بەغدای کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەبارەى چەند پرسێکی هەنوکەیی.