گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 43 بازنە بەشداریی دەكات

’’پێنج هۆكار بۆ ئەوەی سەدر سەرۆكایەتی وەزیران نەباتەوە’’

2021.01.16 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon
’’پێنج هۆكار بۆ ئەوەی  سەدر سەرۆكایەتی وەزیران نەباتەوە’’

ناس كورد_

راپۆرتێكی ئیماراتی ئاشكرایدەكات رەوتی سەدر لە كۆی 45 بازنەی هەڵبژاردنی زۆرینە شیعە لە 13 پارێزگای عێراق، لە 43 بازنەیان بەشداری كێبەركێكان دەكات لەسەر 163_178 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵام لەبەر پێنج هۆكار لەمپەری زۆر هەیە لەبەردەم ئەوەی پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران ببات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی شیكارێكی سەنتەری ئیمارات بۆ پۆلەتیك "EPC" كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (16 كانونی دووەمی 2021)، گرنگترین ركابەرەكانی سەدر لەناو ماڵی شیعە بریتی دەبن لە لیستەكانی: فەتحی حەشد، دەوڵەتی یاسای مالیكی، عراقیونی حەكیم لەگەڵ شیعە میانڕەو و مەدەنییەكانی نزیك لە عەبادی و مستەفا كازمی لەگەڵ ڕەوتەكانی خۆپیشاندەرانی تشرین، جگە لەمەش پێج هۆكار هەن رێگرن لەوەی ببێتە خاوەن سەرۆكایەتی وەزیران وەك خۆی بانگەشەی دەكات و بریتین لە:

1_ پەرتەوازەبوونی بازنەكان و دابەشبوونی عێراق بۆ 83 بازنە كە زۆر لەو بازنانە هەمەچەشنن.

2_ سنورداریی ئەو دەنگانەی رەنگە سەدرییەكان زیاتری بكەن بەراورد بە 2018 كە تەنها 60 هەزار لەو 1.4 ملیۆنە زیاتر بوو كە 2014 بەدەستیان هێنا سەرباری زیاتربوونی دەنگدەر بە رێژەی 8%.

3_ جیابوونەوەكانی ناو ڕەوتی سەدر بەهۆی تێكچوونی پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندەران و دروستبوونی خوێن و كوشتار لەنێوان هەردوولا.

4_ گردبوونەوەی هێزە وەلائییەكانی سەر بەئێران كە جەماوەریان لە بازنە شیعییەكاندا تێكەڵن لەگەڵ سەدرییەكان.

5_ هەبوونی ئاماژەی حەزی تۆڵەكردنەوە لەسەدر لەلایەن ئەوانەی جاران بایكۆتی هەڵبژاردنیان دەكرد  و لەم بوارەشدا هێزە شیعەكان سەرقاڵی دروستكردنی لیستی سێبەرن بۆ چنینەوەی دەنگەكان.

 

 موقتەدا سەدر پێشتر ئاماژەی بەبردنەوەی زۆرینەی لە كورسییەكانی پەرلەمانی داهاتوو كردبوو، لە هەژماری وەزیرەكەشییەوە (صالح محمد العراقي) و لە زارى وەزیر و بەرپرسەکانیترى رەوتەکەیەوە رایانگەیاندبوو لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەتەمای بەدەستهێنانى ١٠٠ کورسین بە پاڵپشتى دەوروبەرى ٥ ملیۆن دەنگ ئەمەش زۆرینەیەکى یەکلایان بۆ پێکهێنانى حکومەت بۆ دەستەبەر دەكات.  

 

موقتەدا سەدر دوو مەرجى خۆى بۆ بەشداری هەڵبژاردن راگەیاند، ئەویش مسۆگەرکردنى زۆرینەیەکى سەدری لە پەرلەمان بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆکایەتى وەزیرانە.

 

سەدر (22ى تشرینى دووەمى 2020) لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە نوسیویەتى "ئەگەر دیم هەڵبژاردن دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى زۆرینەیەکى سەدری لە پەرلەمان و دواى ئەوەش پۆستى سەرۆکایەتى وەزیران بەدەستدەهێنین، ئەوە بەیارمەتى ئەوان بەردەوام دەبم و لەگەڵیاندا پرۆژەى چاکسازى لەناوخۆ ئەنجام دەدەین، ئەوکاتە بڕیارى بەشدارى هەڵبژاردن دەدەم".  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە "لەم حاڵەتەدا ئەو هۆکارەکەى بووەتە هۆى سوێندخواردنم بۆ بەشدارینەکردن لادەچێت و منیش ئازاد دەبم".  

  

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵح محەمەد عێراقى وەزیرى متمانەپێکراوى سەدر ( شەممە 14ى تشرینى دووەمى 2020) لە تویتێکدا کە ناس کورد بینیویەتى لەزارى موقتەدا سەدرەوە نوسیویەتى "ژەهر دەخۆم کاتێک بیر لە بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەکەمەوە، ئەگەر بەئاشکرا بڵێم بەشدارى ناکەم توشى بەڵا و ماڵوێرانى دەبم".    

me_ga.php?id=2196