گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى بایدن؟

ڕاپرسییەک داڕووخانی ئاستی جەماوەری ترەمپ ئاشکرا دەکات

2021.01.16 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپرسییەک داڕووخانی ئاستی جەماوەری ترەمپ ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

لە ڕاپرسییەکى دەزگایەکى تایبەتمەندى ئەمەریکادا ئەوە ئاشکرا کراوە، لەدواى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس ئاستى جەماوەرى و لایەنگری ترەمپ پاشەکشەى کردووە و بەڕێژەى زیاتر لە 29% جەماوەرەکەى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ئەنجامى ڕاپرسیەکى پەیمانگاى پیوی ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (16ى کانونى دووەمى 2021)، دواى ڕوداوى هەڵکوتانە سەر بیناى کۆنگرێس بەڕێژەى زیاتر لە 29% لایەنگرانى ترەمپ کەمی کردووە لەنێو ئەوانەى کە وەکو نمونە وەرگیراون بۆ ڕاپرسیەکە.

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

هاوکات بەڕێژەى 69%ى بەشداربووانیش ئەو ڕێگا و مامەڵەیە ڕەت دەکەنەوە کە ترەمپ بۆ ڕاپەراندنى کارى سەرۆکایەتى گرتوویەتیەبەر.

 

هەروەها بەڕێژەى 68%ی بەشداربووان نایانەوێت لەئایندەدا ترەمپ هیچ ڕۆڵێکى گرنگى سیاسى لەئەمەریکا بگێڕێت.

 

هەر بەپێى ئەنجامى ڕاپرسیەکە، لەبەرمبەریشدا بەڕێژەى 64% پشتیوانى ڕەفتارەکانى جۆبایدنى سەرۆکى هەڵبژێدراوى ئەمەریکا دەکەن، ئەوە لەکاتێکدایە بەڕێژەى 23%ى بەشداربووان ڕەفتارەکانى ترەمپیان بەشیاو زانیووە.