گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزان چین

چوار نیشانە ئاماژەیە بۆ بوونی بەرگرییەکی بەهێز لەدژی کۆرۆنا

2021.01.16 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
چوار نیشانە ئاماژەیە بۆ بوونی بەرگرییەکی بەهێز لەدژی کۆرۆنا

ناس کورد-

بەپێى توێژینەوەیەکى نوێ ئەمەریکى لەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنا، دەرکەوتنى چوار نیشانە لەکاتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا واتاى بوونى بەرگرییەکى باشە لەڕێگەى دژە تەنەکان بۆ بەرەنگارى کۆرۆنا، ئەو بەرگرییەش بۆ دووەم جارى توشبوونیش بە ڤایرۆسەکە دروست دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى تویژینەوەیەک کە ژمارەیەک لە توێژەرانى زانکۆى ویسکۆنسن لە ئەمەریکا پێهەستاون و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ دەرئەنجامەکەى کردووە، چوار نیشانە ئاشکرا کراوە کە پەیوەندییان بە ئاستێکى بەرزى دژە تەنەکان هەیە لەلاشەدا بۆ بەرەنگارى ڤایرۆسەکە و بۆ ماوەى 3 مانگیش ئەو جۆرە بەرگرییە بەردەوام دەبێت.

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

باس لەوە کراوە، دواى ئەوەى توێژەران کە شیکاریان بۆ خوێنى 113 توشبووى کۆرۆنا کردووە، لەدواى پێنج هەفتە لەچاکبوونەوەیان و دواى سێ مانگ تێپەڕبوون بەسەر نەخۆشیەکەشیاندا، جارێکى تر شیکارییان بۆ خوێنەکانیان کردووە، دەرکەوتووە ئەو نەخۆشانەى داخڵى نەخۆشخانەکان کراون ئاستى دژە تەنەکانیان تێدا بەرزە، وەک لەوانەى کە داخڵ نەکراون و بەرگریان لەدژى ڤایرۆسەکە زیاتر بووە.

 

توێژەران تێبینى ئەوەشیان کردووە کە چوار نیشانە هەن پەیوەندییان بەبەردەوامى بەرزى ئاستى دژە تەنەکانی لەلاشەدا هەیە وەکو بەرگریەک بۆ ڤایرۆسەکە لەوانە، تا، ئازارى سک، سکچوون و کەمبونەوەى حەزی خواردن.

 

هەر بەپێى توێژەران، دەرکەوتنى ئەو نیشانانەى لەکاتى توشبوون بەکۆرۆنا مانای ئەوەیە کە بەرگریی مرۆڤ لەبەرامبەر کۆرۆنادا دریژتر بووەتەوە.

 

توێژەران دەشڵێن، بەرگرى بەردەوام بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەکەدا لەڕێگەى دژە تەنەکانەوە پێویستە.