گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دواین بەرەوپێشچوونەکان لەبارەى پڕۆژەیاسای بودجە.. ’’17 مادەی ماوە’’

2021.01.16 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
دواین بەرەوپێشچوونەکان لەبارەى پڕۆژەیاسای بودجە.. ’’17 مادەی ماوە’’

ناس كورد-

ئەمڕۆ دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنى خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەى ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت تائێستا لەکۆى 57 مادە خوێندنەوە بۆ 40 مادەى کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (16ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، لیژنەى دارایى خوێندنەوەى بۆ بڕگەکانی 40 مادەى کردووە و 17 مادەى ماوە بەڵام هێشتا بڕیاریان لەبارەوە نەدراوە و تەنها گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لیژنەى دارایى کاتى تەواوى لەبەردەستتدایە بۆ تەواوکردنى گفتوگۆکانى لەبارەى بودجەوە لەپێش پشووى فەرمى وەرزى یاسادانانەوە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد ئەوا پشووەکەیان دوادەخەن و وەرزى یاسادانان درێژ دەکەنەوە.



کۆچەر دەشڵێت، پێنج لیژنەى پێکهێنراوە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەکاندا کار بۆ کەمکردنەوەى خەرجیەکان دەکات ئەگەر وەزارەتەکان پێشنیازەکانیان لەو بارەیەوە پەسەندکرد.

 

ئەو ئەندامە کوردەى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کردووە، لیژنەکەیان سەرەتا دەستى بە کۆبوونەوەکان کردووە لەگەڵ وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانی وەکو کاروبارى کۆمەڵایەتى و داد کە پێویستیان بەبودجەى زەبەلاح نییە، ئەوە سەربارى لەگەڵ سەرۆکایەتى کۆمار و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و دادگاى فیدراڵیدا کۆبوونەتەوە.