گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی بزانە

کۆچکردن لە جیهاندا 27% کەمی کردووە

2021.01.16 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
کۆچکردن لە جیهاندا 27% کەمی کردووە

ناس کورد-

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، تێکڕای گەشەی کۆچکردن لەنێوان وڵاتان تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2020 بەڕێژەی 27% کەمی كردووه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن کارگێڕیی کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەژێر ناوی "کۆچی نێودەوڵەتی 2020" بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی پەکخستنی سەرجەم جۆرەکانی گواستنەوەی مرۆیی لە رێگەی داخستنی سنوورەکان و وەستانی گەشت لە سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان.

 

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێشبینییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، پەتای کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەره‌ نێودەوڵەتییه‌كان بە نزیکەی دوو ملیۆن کۆچبەر تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2020.

 

بە گوێرەی راپۆرتەکە، ئەو ژمارەیە بەراورد بە هەمان وادە لە ساڵی 2019دا بەڕێژەی 27% کەمیكردووه‌.

 

ئەوەش روونکراوەتەوە کە گەشە لە ژمارەی کۆچبەره‌ نێودەوڵەتییه‌كان لە میانی دوو دەیەی رابردوودا زۆر بەهێزبووە بەجۆرێک ئەو کۆچبەرانەی کە لە دەرەوەی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێی له‌دایكبوون دەژین لە ساڵی 2020دا، گەیشتووەتە 281 ملیۆن لە کاتێکدا لە ساڵی 2000دا نزیکەی 173 ملیۆن بووە و لە ساڵی 2010دا نزیکەی 221 ملیۆن بووە.

 

ئاماژە بەوەشدراوە کە کۆچبەره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە ئێستادا نزیکە 3.6%ی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەمریکا میوانداریی زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانی کردووە و لە ساڵی 2020دا، ژمارەی کۆچبەره‌ نێودەوڵەتییه‌كان لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە 51 ملیۆن کەس کە دەکاتە 18%ی کۆی کۆچبەران.

 

ئەڵمانیا لە ریزبەندی دووەمی ئەو وڵاتەدا دێت کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەری لەخۆگرتووە کە نزیکەی 16 ملیۆن بووە و دوای ئه‌ویش سعوودیە بە 13 ملیۆن و روسیا بە 12 ملیۆن و ئیمارات بە میواندارییکردنی نۆ ملیۆن لە ریزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانه‌دا دێن کە زۆرترین کۆچبەری نێوده‌وڵه‌تییان لەخۆگرتووە.

 

لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە هیندستان لە ساڵی 2020دا لەسەرووی ئەو وڵاتە دێت كه‌ زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌ کە نزیکەی 18 هاووڵاتیی لە دەرەوەی هیندستان دەژین.