گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چەند ڕێوشوێنێک بۆ ڕاگرتنى زیادبوونى ژمارەى دانیشتووانى عێراق

2021.01.15 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
چەند ڕێوشوێنێک بۆ ڕاگرتنى زیادبوونى ژمارەى دانیشتووانى عێراق

ناس کورد- 

وەزارەتى پلاندانان ئاشکراى کرد، چەند ڕێوشوێنێک بۆ کەمکردنەوەى گەشەى دانیشتوان پێویستن لەوانە کەمکردنەوەى لەدایکبوون و لەبارەى سەرژمێرى ئەلیکترۆنی دانیشتوانیشەوە دەڵێت، پارەیەکى کەمى لەبودجەکەدا بۆ تەرخانکراوە پێدەچێت دوابکەوێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەمیرخوزەیر بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ئامارى سەر بەوەزارەتى پلاندانان (15ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، چەند ڕێوشونێک هەیە لیژنەى نیشتیمانى بۆ سیاسەتى دانیشتوان دەتوانێت بیانگرێتە بەر لەوانە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەى ژمارەى لەدایکبوون و ڕێکخستنى خێزان و چاودێریکردنى تەندروستى بەتەمەنەکان.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەنجامدانى سەرژمێرى دانیشتوان لەرێگەى ئەلیکترۆنیەوە پێویستى بەکڕینى (150) هەزار لەئامێرى (تابلێت) هەیە بۆ دابەشکردنى بەسەر کارمەندان و سەرپەرشتیان و ڕاهێنەرانى گەڕەکەکاندا ئەوە سەربارى ئەوەى چەند کارێکى ترى مەیدانى پێویستە لەوانە ژمارەى کوتان و دیاریکردن و ڕاهێنان و جیاکردنەوەى گەڕەک و کۆڵانەکان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، دەستەى باڵاى سەرژمێرى داواى 140 ملیار دینارى کردووە بۆ سەرژمێرى و دواى گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزیردا بڕى پارەکە بۆ 130 ملیار دینار کەمکراوەتەوە بەڵام دواى دەنگدانى ئەنجومەنى وەزیران لەسەر پڕۆژە بودجەکە کراوەتە 60 ملیار دینار.

 

خوزەیرى باسى لەوەش کردووە، ئەو پارەیە کەمە و بەشى سەرژمێرى گشتى ناکات چونکە تەنها ئامێرەکە بە نزیکەى 40 بۆ 45 ملیار دینارە ئەوە سەربارى پێداویستیەکانى ترو دەستەکەشیان لەگەڵ چەند کەسانێکدا یاخود وەزارەتى پەروەردە بەچەند ئەرکێک بۆ سەرژمێرى گشتى ڕادەسپێرێت و بەوەش پاداشتى ئەو ئەرکەى کە پێهەڵدەستن وەکو هاندان دەکاتەوە.

 

لەکۆتایى وتەکانیدا ئەو بەرپرسە وتووشیەتى، دەبێت چەند کەرەستەیەکى پێویست بۆ سەرژمێرى گشتى دابینبکرێت و دەکرێت بکەوێتە ساڵى 2022 ەوە ئەگەر پێداویستیەکانى بەتەواوى لەبودجەکەى ئەمساڵدا نەچەسپێت.