گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەبارەى قەدەغەکردنى گەشت بۆ چەند وڵاتێک

2021.01.15 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەبارەى قەدەغەکردنى گەشت بۆ چەند وڵاتێک

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە وەک بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسە نوێکەى کۆرۆنا گەشتکردنى هاووڵاتیان بۆ چەند وڵاتێک قەدەغەکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەراگەیەندراوى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان (15ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان قەدەخەی هاتووچۆ لەگەڵ 21 وڵات رادەگەیێنێت لەنێوانیاندا، بەریتانیا، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا، هۆڵەندا و ژاپۆن.

 

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بڕیارەکان لە کاژێر 12:00ـی رۆژی 15-1-2021 کاری پێدەکرێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،  هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخانەوە ئاسایی دەکرێتەوە.