گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشد لەوێ بڵاوبوونەتەوە

داعش هێرشی كردە سەر گەڕەكێكی جەلەولا

2021.01.15 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
داعش هێرشی كردە سەر گەڕەكێكی جەلەولا

ناس كورد _

هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی چەكدارەكانی داعشیان بۆ سەر گەڕەكی شەهیدانی شارۆچكەی جەلەولا راگەیاند. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەكۆ ئەلەكترۆنییەكانی حەشدی شەعبی كەمێك بەر لەئیستا (15 كانونی دووەمی 2021) بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی چەكدارەكانی داعشیان بۆسەر گەڕەكی شەهیدانی جەلەولا راگەیاند. 

لەراگەیەنراوەكە ئاماژە بەوە كراوە هێرشەكە چوار برینداری لێ كەوتووەتەوە كە سیانیان سەر بەهێزەكانی حەشدن و چوارەمیان مەدەنییە. بریندارەكانیش ئەمانەن (علي محكمة، صخر عبد الكروي، رائد فاضل الكروي، رعد معن الكروي). 

لەلایەكیترەوە سەرچاوەكانی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، بڵاویان كردەوە ئەمشەو هێزەكانی حەشدی شەعبی بەرەنگاری هێرشێكی چەكدارانی داعش بوونەتەوە لەناحیەی یەسریب لە باشوری سامەڕا و لەهێرشەكەدا پێنج چەكدار دەستگیركراون.