گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراکسیۆنەکانى نەوەى نوێ: دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید جێگەى نیگەرانى ئێمەیە

2019.05.24 - 19:55
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنەکانى نەوەى نوێ: دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید جێگەى نیگەرانى ئێمەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەردوو فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان ڕایانگەیاند، دەستگیرکردنی سەرۆک و ژمارەیەك لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ، دۆسێیەکی بە تەواوی جیاوازە لە رەخنە سیاسییەکانی ئەوان و ئەو بابەتە جێگەی نیگەرانی قووڵی ئەوانە. لە ڕاگەیەندراوێکدا، هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق ڕایانگەیاندووە: "لێرەوە پێداگری دەکەین لە سەروەری یاسا و بێتاوانی دەستگیرکراوەکان تا دوا بڕیاری دادگا و دابینکردنی ھەموو مافێکی دەستگیرکراوەکان لە بینینی پارێزەر و کەسوکار و ھەموو دەستتێوەردانێکی سیاسی لەو دۆسێیە رەتدەکەنەوە و داوای دادگاییەکی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن دەکەن."   جەختیشیانکردووەتەوە، ئامانجی باڵا و سەرەکی ئەوان، وەك ئاراستەیەکی سیاسی جیاواز و وەفادار بەو دید و بنەمایانەی ھەمیشە بانگەوازیان بۆ کردوون، سەرکردایەتیکردنی ئۆپۆزیسیۆنە بۆ کێبرکێی سیاسیی لەگەڵ حیزبەکانی دەسەڵات و کۆتاییھێنان بە ستەمکاری دەسەڵاتی کوردی و حوکمڕانی بنەماڵە.