گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم لێدوانى ئەردۆغان لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا 

2021.01.15 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى ئەردۆغان لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا 

ناس کورد- 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا  لێدوانێکى لەبارەى دۆخى تەندروستییەوەدا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا (15ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسەکانى تورکیا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "لەدواى وەرگرتنى بەشى یەکەمى ڤاکسینەکە لەئێستادا هیچ نیشانە و کاریگەریەکى لاوەکى  تێدا دەرنەکەوتووە وەکو شوێنکەوتەى ئەو ڤاکسینە".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەدواى 28 ڕۆژى تر بەشى دووەمى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا وەردەگرێت.

لەسەر وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەتورکیا، ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵ بڵاوى کردووەتەوە، دواى کەمتر لەدوو ڕۆژ لەدەستپێکردن بە وەرگرتنى ڤاکسینەکە لەتورکیادا ژمارەى ئەوانەى کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە گەیشتووەتە زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتى تورکى.