گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەزمێکی سەیری ئەفغانستان

ئەفغانستان ژمارە ’’39’’ی لەتابلۆی ئوتومبیل لابرد.. بزانە بۆچی؟

2021.01.15 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەفغانستان ژمارە ’’39’’ی لەتابلۆی ئوتومبیل لابرد.. بزانە بۆچی؟

ناس کورد-  

ئاژانسی "فرانس پرێس" ڕایگەیاند، وڵاتی ئەفغانستان بڕیاریدا، بۆ لەمەودا ژمارەی 39 لە تابلۆی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ئەو وڵاتەدا لاببەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمارەکە لای ئەفغانییەکان مانایەکی خراپ دەبەخشێت کە پەیوەندی بە بازرگانی سێکسییەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسە جیهانییەکە (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەمروڵاساڵح، جێگری سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، لەهەژماری خۆی لە فەیسبوک ئەوەی ڕوونیکردووەتەوە، ژمارەی 39 بووەتە سەرچاوەی گەندەڵی لە دەزگاکانی وڵات، بۆیە بڕیاریانداوە ئەو ژمارەیە لە سیستمی  تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بسڕنەوە. 

 

هەستیاری هاووڵاتیان ئەفغانستان بەرانبەر ئەو ژمارەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێشتر دەڵاڵیکی سێکسی بەناوبانگ لەشاری هەرات، تابلۆی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی ئەو ژمارەیەی تێدابووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هاووڵاتیان بۆ ئەوەی خۆیان لەو ژمارەیە بەدوور بگرن، 300 دۆلار بەرتیل دەدەن. 

 

ئەوەش هاتووە، سوکایەتی و گاڵتەکردن بە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت کە  تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ژمارەیان 39ی هەڵگرتووە، کە ئاماژەیەکە بۆ بازرگانیی سێکسی لە وڵاتێکە.

 

بازرگانێکی ئۆتۆمبێل لە شاری کابول، لەو بارەیەوە بە " فرانس پریس"ی وتووە، "کارمەندانی بەشی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەپرسن کە ئایا ژمارەی 39ی ئەوێت یان نا، ئەگەر بڵێت نەخێر، داوای لێ دەکەن بەرتیلیان بداتێ".

 

ئەو بازرگانە ئەوەشی وتووە، "هیچ کەسێک ڕازی نابێت ئۆتۆمبێلێکی بەکارهاتوو بکڕێت کە ئەو ژمارەیەی تێدا بێت، چونکە بە ئابڕووچوون دادەنرێت، ساڵی پار  دوو ئۆتۆمبێلم  بە نیوەی نرخی ڕاستەقینەی خۆی فرۆشتووە، چونکە تابلۆکانیان  ژمارە 39 ی تێدایە بووە".

 

هەستیاری و شەرمکردن لەژمارە 39 تەنها پەیوەندی بە تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە نییە، بەڵکۆ ئەفغانییەکان ڕەقیان لەوەشە کە ژمارەی تەلەفۆنەکەیان یان ناونیشانەکانیان ئەو ژمارەیەی تێدا بێت، چونکە دەبێت مایەی گاڵتەیان پێکردن و هەراسان بۆیان.