گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە

كۆمسیۆن كۆتا هەڵوێستی خۆی گەیاندە سەرۆكایەتییەكان

2021.01.15 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمسیۆن كۆتا هەڵوێستی خۆی گەیاندە سەرۆكایەتییەكان

ناس كورد_

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەبارەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەمانگی حوزەیران ئەوەی بەسەرۆكایەتییەكانی عێراق و سەركردە سیاسییەكان راگەیاند كە پرۆسەكە قورسە بەڵام مەحاڵ نییە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەرشەد ساڵحی لە پەیامێكی كورتدا هەینی (15 كانونی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند، كەمێك بەر لەئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران و سەركردە سیاسییەكان و سەرۆكایەتییەكانی عێراق لەبارەی وادەی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كۆتاییهاتووە.

ساڵحی ئەوەشی ئاشكراكردووە كۆمسیۆن پێی راگەیاندوون، سازكردنی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا (6 حوزەیرانی 2021) قورسە و لەمپەری لەبەردەمە، بەڵام ئەستەم نییە. 

 

ئەندامێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنەکاندا کۆدەبێتەوە و تیایدا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دیاریدەکرێت.   

  

عالیە نوسەیف، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "سبەینێ شەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنەکاندا ئەنجامدەدات و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەدرێت."  

  

ماوەی چەند ڕۆژێکە مشتومڕی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە شەشی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجامبدرێت گەرمە، بەڵام لێدوانەکان لەو بارەیەوە جیاوازن و تاوەکو ئێستا بە فەرمی بڕیار لەوبارەیەوە نەدراوە.  

  

سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021) کۆبوونەوە و  پشتیوانى خۆیان دوپاتکردەوە بۆ ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆن  بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن، دەرکردنى یاساى دادگاى فیدراڵى و خۆهەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیش بە دوو هەنگاوى پێویست دادەنێن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.   

  

چاپی لەندەنی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ (هەینی 15 كانونی دووەم 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باسی لەوەكردووە لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، فایەق زەیدان داوای كردووە وادەیەكی واقیعی بۆ هەڵبژاردنەكان دیاری بكرێت لەكاتێكدا سەرۆكی حكومەت مستەفا كازمی، 6 حوزەیرانی داهاتووی دیاری كردووە.   

  

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات سەرباری پابەندی حكومەت بەسازكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە لەوادەی دیاریكراودا، بەڵام زۆر لەمپەر و رێگری هونەری و یاسایی هەن لەبەردەم وادەی دیاریكراودا بەشێكیشی پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە هەیە كە دادوەرەكان بەڕێوەی دەبەن لە ئێستادا و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە پاڵێوراون.  

  

شەرقولئەوسەت باس لەوە دەكات سڕبوونی دادگای فیدراڵی بەهۆی خانەنشین بوونی ئەندامانییەوە لەمپەرێكی سەرەكییە و پەسەندكردنی یاسای دادگاكەش پێویستی بە 2/ 3 دەنگی پەرلەمانە، ئەوەش لەسایەی ململانێی لیستەكاندا ئاسان نییە، ئەگەریش تا چوار مانگیتر ئەو یاسایە پەسەند نەكرێت ئەوە سازكردنی هەڵبژاردن مەحاڵە چونكە دەستور بەمەرجی گرتووە دادگای فیدراڵی ئەنجامەكان پەسەند بكات.