ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق ڕایگەیاند، بکوژی حەیدەر جابر ئەلعەبوودی، سەرۆکی لقی سەندیکای پارێزەران-یان لە پارێزگاکە دەستگیر کردووە، ئاماژە بەوەشکراوە، هاوسەری کوژراوەکە لە تاوانەکەدا تێوەگلاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای زیقار لەباشوری عێراق ڕایگەیاند، " هاوسەری پارێزەر، حەیدەرجابر ئەلعەبوودی-یان دەستگیرکردووە، ئەوەش بەتۆمەتی تێوەگلان لە کوشتنی هاوسەرەکەی".
لەراگەیانراوەکەدا هاتووە، هاوسەری کوژراوەکە، بەڕێوەبەری یەکێک لە خوێندنگاکانی شارەکەیە و بە ڕێککەوتن لەگەڵ کەسێکدا کە لە پارێزگای بەغدا دەژی ئەو کارەی کردووە و لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە ".
چەند ڕۆژێک لە مەوبەر، ئەلعەبوودی، لەقەزای شەترەی سەربە پارێزگای زیقار لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی گولە هێرشکرایە سەری و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی دواتر گیانیلەدەستدا.