گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکێکى جیاواز

ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی: دوای داعش ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی فشارێکی دیکە بوونەتەوە

2021.01.15 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی: دوای داعش ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی فشارێکی دیکە بوونەتەوە

ناس کورد-

شەیماى تەمەن 23 ساڵ لەپێناو خانەوادەکەیدا بڕیاری هاوسەرگیریدا لە ژیانى ناو کەمپێکى ئاوارەکاندا لەسنورى هەولێر، بەڵام فشارەکانى کۆمەڵگە و خراپى مامەڵەى هاوسەرەکەى ناچار بە جیابوونەوەى کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەیما تەمەن 23 ساڵ کە یەکێک لە کچانى رزگاربووى دەستى داعش، لەساڵى 2015ەوە لە خێوەتگەى "بەحرکە" لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ خێزانەکەیدا دەژى و ئەو کاتە تەمەنى تەنها 17 ساڵ بووە، لەبەر ئەوەى کچە گەورەى خێزانەکەى بووە پێى وابووە هاوسەرگیریکردنى لەناو ئەو کەمپە دەبێتە هۆى جۆرێک لە سەقامگیرى بۆ خێزانەکەى.

 

شەیما چیرۆکى ژیانى بۆ گۆڤارى تایمى ئەمریکى گێڕاوەتەوە و دەڵێت، دواى ئەوەى دەستى کردووە بە ڕێکخستنى چالاکى بۆ منداڵانى خێوەتگەکە و دەرکەوتنى وەک سەرۆکێک لە ژیاندا لە خێوەتگەیەکدا کە 4700 کەسى تێدایە، وەک زیادەڕەوییەک سەیرى ئەو کارەى کراوە بەتایبەتى لەلایەن هاوسەرەکەیەوە.

 

شەیما باس لە خراپى مامەڵەى هاوسەرەکەى دەکات و دەڵێت "هەمیشە هەموان داوایان لێدەکردم کە ڕێزى بگرم، بەڵێ من وا هەست دەکەم کە لە گرتوخانەیەکدام".

 

سەرەڕى ئەو بارودۆخە، مردنى برا 11 ساڵانەکەى لەساڵى 2016 کە نەخۆشى "مەنگۆلى" هەبووە شەیما بەتەواوى ڕووى دەرونیەوە دەڕوخێنێت و داواى جیابونەوە لە هاوسەرەکەى دەکات ئەوە دژى خواستى خێزانەکەى بووە.

 

ئەو کچە ئێزدیە ڕونیشیکردوەتەوە، خێزانەکەى پەراوێزیان خستوە و خاڵۆى لێى داوە و پێشیان وتووە کە لەبەر ئەوەى جیابوەتەوە دەبێت هەست بە شورەیى بکات و لەماڵەوە بەند بێت.

 

شەیما روبەڕووى فشارەکان بووە و چیرۆکى خۆى نوسیەوە هەر لە هەڵاتن لە دەستى داعش و ڕوبەڕوبونەوەى توندوتیژى لەلایەن کۆمەڵگەکەیەوە لە گۆڤارێک بە زمانى ئیسپانى بڵاویکردەوە، بەهۆى ئەوەشەوە خەڵاتى پێبەخشرا، سەرەڕاى ئەوەش چاوپێکەوتنى لەگەڵ ژنان و کچانى ترى ناو خێوەتگەکە کردو بووەپردێک لەنێوان ئەوان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانى وەک یونسێف.

 

ئێستا چەندین ڕێکخراو لە ڕێگەى شەیماوە هاوکارى ژنان و کچانى خێوەتگەکە و منداڵان دەکەن و چالاکیان بۆ ئەنجام دەدرێت و لە چەندین ماراسۆندا بەشداریان کردوە.

 

گۆڤارەکە چیرۆکى شەیماى وەک نمونەیەک باسکردووە بۆ خستنەڕوى فشارى کۆمەڵگە لەسەر  ژنان و کچانى ئێزدى، دواى ئەوەى لەدەست هێرش و پەلامارەکانى داعش رزگاریان بوو.

 

کریستیان لۆنگمان بەڕێوەبەرى لقى عێراقى ڕێکخراوى "فرى ڕەن" دەڵێت، "کچەکان چاو لە شەیما دەکەن بۆ بەدیهێنانى خواستەکانیان وەک ئەو، ئەوەش کاتێک کە هەست بەوە دەکەن شەیما هەموو ئەوەى کردویەتى لەگەڵیاندا هاوبەشى پێدەکات".

 

 شەیما خەڵاتى ئازایەتى بۆ بەکارهێنانى وەرزش بۆ باشکردنى ژیانى کۆمەڵگە پێدراوە و دەڵێت "هەست بەوە دەکەم ئازادم کاتێک رادەکەم، دوور لە گرتوخانەکان و شەڕ، هەست دەکەم سنورێک نییە و هیچ شتێک نییە بموەستێنێت".