گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی بەحەشدی شەعبییەوە هەیە

’’ئەمەریكا دوو پەیامی بەهێزی ئاراستەی بەرپرسانی عێراق كرد’’

2021.01.15 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئەمەریكا دوو پەیامی بەهێزی ئاراستەی بەرپرسانی عێراق كرد’’

ناس كورد _

رۆژنامەیەكی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە كە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە سزادانی سەرۆك و سوپاسالاری حەشدی شەعبی دوو پەیامی بەهێزی ئاراستەی بەرپرسانی عێراق كردووە كە هەرگیز ملكچەی رۆڵی میلیشیاكان نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەی ئەلعەرەب كە لەشاری لەندەن دەردەچێت، لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ (15 كانونی دووەم 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ئەوەی خستووەتەڕوو كە جەختكردنەوەی ئیدارەی ئەمەریكا بۆ سزادانی سەرۆكی حەشدی شەعبی فالح فەیاز و سوپاسالاری حەشد ئەبو فدك محەمەداوی پەیام و نامەی بەهێزن بۆ بەرپرسانی عێراق كە واشنتۆن مل بۆ ئەمری واقیعی حەشد كەچ ناكات وەك دامەزراوەیەكی فەرمی لەعێراق.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ئەگەرچی هەنگاوەكەی واشنتۆن جێگەی رەزامەندی و خۆشحاڵی هێزە دژە میلیشیاكانە، بەڵام لەعێراق هێزێكی سیاسی گەورە پێویستە تا كەڵك لەو بڕیارانە وەرگرێت بۆ گێڕانەوەی شكۆی دەوڵەت.

فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى (15ى کانوونى دووەمى  2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە سەرکۆنەى ئەمەریکاى کرد بەهۆى ئەوەى کە ئەبو فەدک مەحمەداوى خستووەتە ناو لیستى ناوبراو بە "سزاکانى ئەمەریکا".  

  

فەیاز ئەو کارەى بە پێشێلکردنى سەروەرى عێراق و بەکەمکردنەوە لە بەهاى حکومەت و دامەزراوە فەرمییەکان و پەرلەمان ناو برد.  

  

جەختیشى کردەوە لەوەى حەشدى شەعبى بەشێکە لە دامەزراوەى فەرمى سەربازیى عێراق و لەژێر فەرمانى فەرماندەیى گشتى هێزە چەکدارەکاندایە و پابەندە بە هەموو ڕێسا و یاساکانەوە.