گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ

پێنج پرسیار دەربارەی ترەمپ لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە جێهێشتنی کۆشکی سپی

2021.01.15 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج پرسیار دەربارەی ترەمپ لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە جێهێشتنی کۆشکی سپی

ناس کورد-

لەگەڵ کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ و دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، پێنج پرسیار لەلای زۆرینەی خەڵکی جیهان و هاووڵاتیانی ئەمەریکا گەڵاڵە بووە کە گرنگترنیان ئەوەیە، ئایا ترەمپ هیچ  نامەیەک بۆ بایدن بەجێدەهێڵێت ؟ یاخود وتاری ماڵئاوایی  دەخوێنێتەوە؟.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵیی "ئەسۆشێتدپرێس" (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، " شەش پرسیار لەلای زۆرینەی خەڵکی جیهان و هاووڵاتیانی ئەمەریکا گەڵاڵە بووە لەسەر ئەوەی ئایا دۆناڵد ترەمپ، هاوشێوەی سەرۆکەکانی پێش خۆی مەراسیمەکانی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتەکان لەگەڵ جۆ بایدن ئەنجامدەدات؟،  ئایا ترەمپ هیچ نامەیەک بۆ بایدن بەجێدەهێڵێت؟ چونکە ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە بەشداری لە مەراسیمی  دەستبەکاربوونی جۆ بایدن ناکات".

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە بێ ئەوەی ترەمپ هیچ بانگهێشتنامەیەک ئاڕاستەی جۆ بایدن بکات، هەفتەی ڕابردوو کۆشکی سپی، بایدنی بانگهێشت کرد ب ۆبەسەربردنی شەوی 19ی کانوونی دووەم لە کۆشکی بلێر".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "تیمەکەی ترەمپ پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە ئێوارەی ڕۆژی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراودا، ترەمپ بانگهێشتی بایدن بکات بۆ کۆشکی سپی، ئەوەش بەمەبەستی  ئەنجامدانی مەراسیمی خواردنەوەی چا، کە نەریتێکی کۆنی کۆشکی سپییە".

 

ڕاپۆرتەکە دەشپرسێت، "ئاخۆ دوای دەست بەکاربوونی جۆ بایدن، ترەمپ واشنتۆن بەجێدەهێڵیت؟، بەرپرسانی کۆشکی سپی دەڵێن، کە ترەمپ تا ئێستا بڕیاری ئەوەی نەداوە چۆن و کەی کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت بۆ نیشتەجێبوونی لە پاڵم بیچ لە فلۆریدا".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری هەیە ترەمپ پێش بەجێهشتنی کۆشکی سپی ژمارەیەک لە بڕیاری لێخۆشبوونی دیکە دەربکات، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا لە کۆمەڵێک لە یاریدەدەرەکانی خۆشبوو، لە نێویاندا مایکڵ فلین، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی،  پۆڵ مەنافۆرت، سەرۆکی پێشووی هەڵمەتی  هەڵبژاردنەکەی و جارید کوشنەری زاوای و باوکی".

 

لەبەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، "سەرۆکەکانی ئەمەریکا پێش ئەوەی کۆشکی سپی بەجێبهێلن هەمیشە کۆمەڵێک  کارو میوانداریان کردووە  کە مەبەست لێی زەقکردنەوەی دەستکەوتەکانیانە، بۆ ئەوەی لە مێژوودا تۆماربکرێت . "

 

ئەوەخراوەتەڕوو "پێدەچێت ترەمپ خۆی لەو نەریتە بەدووربگرێت، جگە لە گەشتێک کە ڕۆژی سێشەممە بۆ بینینی دیواری سنووریی ئەمەریکا و مەکسیک، کە یەکێک بوو لەوبەڵێنانەی کە لە کاتی هەڵمەتەکەیدا دابووی، هیچ شتێکی تر نەکات".

 

باسلەوەشکراوە، "یاریدەدەرانی ترەمپ ئاماژەیان بەوەکردووە کە لەئێستادا سەرۆک لەبەرنامەیدا نییە وتاری ماڵئاوایی بخوێنێتەوە یان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی سازبکات."

 

ڕاپۆرتەکە باسیلەوەشکردووە، " ترەمپ تا ئێستا هیچ پلانێکی ئاشکرا نەکردووە، ئاخۆ دوای بە جێهێشتنی کۆشکی سپی چیدەکات، تەنها ئەوەی درکاندووە کە بەنیازە لە ساڵی 2024دا جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا، بەڵام ئەگەری دادگاییکردنی لەلایەن ئەنجومەنی پیران بەتۆمەتی هاندانی لایەنگرانی بۆ هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس  پێدەچێت  ئەو خەونەی لە بارببات".