ناس کورد-
ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز دورگەی سولاویسی لە وڵاتی ئەندەنوسیا هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون و بەردەوام ژمارەی گیان لەدەستدان زیاد دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی بومەلەرزەزانی ئەندەنوسیا (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر دورگەی سولاویسی هەژاندووە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتیان کەوتووە و دەیان خانوو ڕووخاون.