گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە فالح فەیازەوە

یەکەم لێدوانى فالح فەیاز لەبارەى سزادانى ئەبو فەدک لەلایەن ئەمەریکاوە

2021.01.15 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى فالح فەیاز لەبارەى سزادانى ئەبو فەدک لەلایەن ئەمەریکاوە

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى راگەیەندراوێکى لەبارەى سزادانى سوپاسالارى حەشدەوە لەلایەن ئەمەریکاوە بڵاوکردەوە و ئەو کارەى بە پێشێلکردنى سەروەرى عێراق ناو برد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى (15ى کانوونى دووەمى  2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە سەرکۆنەى ئەمەریکاى کرد بەهۆى ئەوەى کە ئەبو فەدک مەحمەداوى خستووەتە ناو لیستى ناوبراو بە "سزاکانى ئەمەریکا".

 

فەیاز ئەو کارەى بە پێشێلکردنى سەروەرى عێراق و بەکەمکردنەوە لە بەهاى حکومەت و دامەزراوە فەرمییەکان و پەرلەمان ناو برد.

 

جەختیشى کردەوە لەوەى حەشدى شەعبى بەشێکە لە دامەزراوەى فەرمى سەربازیى عێراق و لەژێر فەرمانى فەرماندەیى گشتى هێزە چەکدارەکاندایە و پابەندە بە هەموو ڕێسا و یاساکانەوە.