گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکەکەی ترەمپ کۆچی دوایی کرد.. ’’37 ساڵ پزیشکی تایبەتی بووە’’

2021.01.15 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکەکەی ترەمپ کۆچی دوایی کرد.. ’’37 ساڵ پزیشکی تایبەتی بووە’’

 ناس کورد-

میدیاکانی ئەمەریکا هەواڵی کۆچی دوایی پزیشکە تایبەتەکەی دۆناڵد ترەمپ-یان بڵاوکردەوە، کە ماوەی 37 ساڵ پزیشکی تایبەتی ترەمپ بووە و بە تەندروستترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا ناوی بردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەرکی (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، هارۆڵد بۆرنستین، پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، بێ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت.

 

بۆرنستین کە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گەدە بووە، لە ساڵێ 1980 تا 2017، واتە بۆ ماوەی 37 ساڵ پزیشکی تایبەتی ترەمپ بووە، تەنانەت باوکیشی لەگەڵ خێزانی ترەمپ کاری کردووە.

 

پزیشکە تایبەتەکەی ترەمپ لەساڵی 2015 و لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا، سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشآ بەوەی ڕایگەیاند، "دۆناڵ ترەمپ تەندروستترین سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت لە مێژووی ئەمەریکادا."

 

بۆرنستین دوای ئەوەی ئاشکرایکردبوو کە دۆناڵد ترەمپ دەرمانی بەهێزکردنی قژ بەکاردەهێنێت، بۆیە لە ترەمپ لەساڵی 2017 لە تیمەکەی دووریخستەوە و تەنانەت پاش ڕووداوەکە وتبووی، "تیمەکەی ترەمپ لە نوسینگەکەم هێرشیانکردووەتە سەرم."