گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانكۆی سلێمانی: یەكەمی كوردستان و دەیەمی عێراقین

2021.01.14 - 23:35
زانكۆی سلێمانی: یەكەمی كوردستان و دەیەمی عێراقین

ناس کورد-

زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، زانکۆکەیان ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە و بەگوێرەی هەڵسەنگاندنێک لەسەر ئاستی زانکۆکەکانی هەرێم لە پلەی یەکەمدایە و لە عێراقیش لە پلەی دەیەمە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا زانکی سلێمانی (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "پشت بەست بەو داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی فەرمیی (Webometrics) بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانکۆ جیهانییەکان بڵاودەکاتەوە، ئەمساڵیش زانکۆی سلێمانی ریکۆردی نوێی تۆمارکرد و لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستانی لە پلەی یەکەم دایە و لەسەر ئاستی زانکۆ عیراقیەکانیش لە 10 یەکەمەکاندایە ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بە پێی دوا راپۆرتی (Webometrics)ی ئەنجومەنی باڵای زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، پێگەی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق لەپلەی چوارەمدایە لە زۆرترین سایتەیشن کە 22176 سایتەیشنە."