گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

2019.05.24 - 17:32
سبەینێ شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەکات
ناس کورد- بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، سبەینێ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی تەواو دەبارێت. لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەمێنێتەوە. لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەوری جیا جیا، بەڵام سبەى لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک جارهەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 39 و نزمترین 22 پلە دەبێت، لە سلێمانیش 34 بە 19 و دهۆك 36 بە 21 و كەركوك 39 بە 23 پلە دەبێت. ئاماژە بەوەش دەكات، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40و نزمترین 24 پلە دەبێت، لە سلێمانی 36 بە 21 و دهۆك 36 بە 22 و كەركوك 40 بە 25 دەبێت.