گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی لەبارەی هەڵبژاردن

کۆمسیۆن: ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتى دیاریکراودا ئەستەمە

2021.01.14 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتى دیاریکراودا ئەستەمە

ناس کورد- 

سەرۆکى کوتلەیەکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بە سێ سەرۆکیەتییەکەى عێراقى ڕاگەیاندووە، ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەکاتى دیاریکراودا ئەستەمە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد خالیدى، سەرۆکى کوتلەى بەیارق و بەشدار لە کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتیەکە و سەرۆکى کوتلە سیاسییەکان وکۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ڕۆژى چوارشەممە لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکرد، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماریان ڕاگەیاندووە کە ناتوانن لەکاتى دیاریکراودا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن، چونکە ئامادەکارییە لۆجستیەکان تەواو نابن.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئەوەدابوو کە هەڵبژاردن لە ناوەڕاستى ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ناچار بوو کە ڕازى بێت لەسەر دواخستنى.

 

سەرۆکى کوتلەى بەیارق ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، بەشێوەیەکى "مەبدەئی" هێزە سیاسییەکان ڕازى بوون کە مانگى تشرینى دووەم وەک وادەى هەڵبژاردن دیارى بکرێت و ئەیلولى داهاتووش پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و بەشێوەیەکى فەرمى کاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردن ڕابگەیەنرێت.

 

ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق و سەرۆکى کوتلە سیاسیەکان و کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان کۆبونەوە و بڕیاردرا بە دواخستنى هەڵبژاردن بۆ مانگى 10، لەکاتێکدا بڕیاربوو لە مانگى 6 دا ئەنجام بدرێت.