ناس کورد-
تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەشی یاسایی پەرلەمانی کوردستانەوە لەسەر دوو کەس بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکلیپێکی ڕەخنەیی لە کارەکانی پەرلەمان، کاردانەوەی لێکەوتەوە و فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت، گه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان سوره له‌سه‌ر پاراستنى شكۆى ئه‌و ده‌زگایه، ئه‌وا پێویسته سه‌رقاڵ بێت به خه‌مه‌كانى گه‌ل و نیشتیمان و هه‌وڵى دابینكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021، به‌شى یاسایی په‌رله‌مانى كوردستان به پاساوی شكاندنى شكۆى په‌رله‌مان سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندى سنوری بادینان هه‌لگورد قه‌هار و شیرین محەمەد تۆماركرد كه له ماوه‌ى رابردوودا كلیپێكی ره‌خنه ئامێزیان له‌سه‌ر په‌رله‌مان بڵاوكردبوەوە.
لەوبارەیەوە خەتاب عومەر، پارێزەری کەیسی هەلگورد قەهار بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، هەلگورد قەهار لە شعر و کلیپەکەدا بە هیچ شێوەیەک بێڕێزی بە پەرلەمان نەکردووە، تەنها ڕەخنەی لە کارەکانی پەرلەمان گرتووە.
وتیشی، تا ئێستا دادگا بانگێشتی ناوبراوی نەکردووە، بەڵام هەرکات داوا بکرێن ئەوان ئامادەن بچنە دادگا.
هاوکات، لە ڕاگەیەندراوفراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، "ئێمه پاراستنى شكۆى په‌رله‌مان له جوڵاندنى سكاڵایه‌كدا نابینینه‌وه كه دژى كلیپێكى ره‌خنه ئامێز تۆماركراوه، به‌ڵكو گه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان سوره له‌سه‌ر پاراستنى شكۆى ئه‌و ده‌زگایه، ئه‌وا پێویسته سه‌رقاڵ بێت به خه‌مه‌كانى گه‌ل و نیشتیمان و هه‌وڵى دابینكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دامه‌زراندنى ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و سنورداركردنى پێشێلكاریه نایاساییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، شكۆى په‌رله‌مان به‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى هه‌بێت له‌سه‌ر دواخستن و لێبڕینى موچه، شكۆى په‌رله‌مان به شهفافكردنى سێكته‌رى نه‌وت و كۆتایی هێنان به قاچاخچیه‌تى سنوره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان ده‌بێت له خه‌مى پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان بێت و رێگه نه‌دات خۆراكى ماوه به‌سه‌رچوو ده‌رمانى بێكهڵك بهێندرێته ناو هه‌رێمه‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌پێویستى ده‌زانێت په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى بۆ پاراستنى شكۆى ده‌زگاكه خه‌م له یاساى بودجه و به‌نیشتیمانیكردنى هێزه چه‌كداره‌كان بخۆن كه چه‌ندین ساڵه ده‌سه‌ڵات موهاتهراتى پێ ده‌كات، پێویسته په‌رله‌مان خه‌می له پاراستنى شكۆى هه‌رێم بخواردایه له ئاست سه‌ركێشیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و بێباكى حكومه‌تى عێراق نه‌ك جوڵاندنى سكاڵا له‌سه‌ر كلیپێك و سنورداركردنى مافى ئازادى راده‌ربڕین."