گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

23 کەس دواى وەرگرتنى ڤاکسینى فایزەر گیانیان لەدەستدا

2021.01.14 - 21:46
App store icon Play store icon Play store icon
23 کەس دواى وەرگرتنى ڤاکسینى فایزەر گیانیان لەدەستدا

ناس کورد- 

ئاژانسى دەرمانى نەرویجى ئاشکرایکردووە، 23 کەس دواى ئەوەى ڤاکسینى کۆمپانیاکانى "فایدەر - بیۆنتیک"یان وەرگرتووە گیانیانلەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى دەرمانى نەرویجى ڕۆژى (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021) لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، 23 کەس دواى ئەوەى ڤاکسینى "فایزەر - بیۆنتیک"ى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنایان وەرگرتووە گیانیانلەدەستداوە، بەهۆى ئەوەشەوە ڕێنماییەکانى تایبەت بە بەکارهێنانى ئەو ڤاکسینە گۆڕانکاریان تێدا کراوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، سەرجەم ئەوانەى گیانیانلەدەستداوە کەسە بەتەمەنەکانن و لە 80 ساڵ زیاترن کە کێشەى لاوازى سیستمى بەریگرییان هەیە.

 

"شتاینار مادسن" وتەبێژى ئاژانسەکە بە کەناڵى "ئێن ئاڕ کەى" نەرویجى وتووە، ئەو حاڵەتانە جێى نیگەرانى نییە و ئاشکرایە ڤاکسینەکە کاریگەرى مەترسیدارى هەیە لەسەر کەسە بەتەمەنەکان هەرچەند کاریگەرییەکە زۆر کەمیشە، چونکە ئەو کەسانە خۆیان کێشەى تەندروستیان هەیە.

 

لەلایەکى ترەوە پەیمانگاى نیشتمانى بۆ تەندروستى ئاماژەى بەوەداوە، ڕێنماییەکانى تایبەت بە بەکارهێنانى ڤاکسینەکە بۆ کەسە بەتەمەنەکان ئەوانەى نەخۆشى مەترسیداریان هەیە گۆڕانکارییان تێداکراوە.