گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەی گەنمی جوتیاران

هاوپەیمانیی هیوا: نیوەی پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەکرێت

2021.01.14 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانیی هیوا: نیوەی پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەکرێت

ناس کورد-

ئەندامێکی هاوپەیامانیی هیوای گەل لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری بازرگانیی عێراق بەڵێنیداوە لە هەفتەی داهاتوودا نیوەی پارەی گەنمی جوتیاران بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. موسەنا ئەمین، ئەندامی هاوپەیمانیی هیوا لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا لەهەفتەی داهاتوودا نیوەی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەساڵانی 2014 و 2015 و 2016 بدرێت و نیوەکەیتریش بەزوترین کات چارەسەر بکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵێنەکەی وەزیری بازرگانیی عێراق لەدوای ئەوە هات کە لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانیی هیوا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، داوام کرد کە سەرۆک کۆمار ڕۆڵی هەبێت لە پرسی مافی جوتیاران."