گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها لەماوەى 45 ڕۆژدا

کارەساتێک هەڕەشە لە 17 ملیۆن دانیشتووى ئیستانبوڵ دەکات

2021.01.14 - 19:58
کارەساتێک هەڕەشە لە 17 ملیۆن دانیشتووى ئیستانبوڵ دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى ئاشکرایکرد، کارەساتێک هەڕەشە لە 17 ملیۆن دانیشتووى ئیستانبوڵ دەکات و ئاوى ئەو شارە تەنها بەشى 45 ڕۆژ دەکات.

 

ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، کەموبونەوەى ڕێژەى بارانبارین لە دەیەى ڕابردوودا بووەتە هۆى وشکەساڵى لە تورکیا، دانیشتووانى ئیستانبوڵ کە 17 ملیۆن کەسن ڕووبەڕووى مەترسى نەمانى ئاو بونەتەوە، ئەوەش بەهۆى دابەزینى ئاوى یەدەگى ئەمساڵ.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، ئیستانبوڵ تاکە شار نییە کە مەترسى تينوێتى لەسەرە و مەترسى لەسەر چەندین شارى تریش هەیە و بەپێى وتەى "مەنسور یاڤاش" سەرۆکى شارەوانى ئەنقەرە هەروەها پایتەختیش هەمان مەترسى لەسەرە و ئاوى یەدەگى بەشى تەنها 110 ڕۆژ دەکات.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، هەروەها ئیزمیر و بۆرسە کە گەورەترین دوو شارى تورکیان کێشەى دابەزینى ئاوى یەدەگیان هەیە و جوتیاران لە وشککردنى کێڵگەکانى گەنم دەترسن.

 

لە نیوەى یەکەمى 2020 ئاوى تورکیا بە ڕێژەى 50% پاشەکشەى کردوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى لە ساڵى هەشتاکانەوە بەهۆى گەشەى دانیشتوان و فراوانبونى شارەکان و گۆڕانکارى ژینگەییەوە بەرەو وشکبون دەچێت.