گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش

هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق تاوتوێ دەكرێت

2021.01.14 - 19:41
هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق تاوتوێ دەكرێت

ناس کورد-

 

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تاوتوێی ڕێوشوێنەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەكەن كە بڕیارە حوزەیرانی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.

 

لەبارەی ئەم كۆبوونەوەیە سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاریی عێراقی فەرهاد عەلادین لە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021) رایگەیاند، پێدەچێت وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن لە 15 ى تشرینى یەکەم (ئۆکتۆبەر) دیاری بكرێت بەهۆی رێگری و لەمپەری هونەرییەوە. 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران رۆژی 6/ 6/ 2020 پێشنیاركردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی و سەرۆكایەتی وەزیران سوورە لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەكە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.