گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دڵنیایی و پێشبینییەکى رەشبینانە لەبارەى کۆرۆنا

2021.01.14 - 19:34
دڵنیایی و پێشبینییەکى رەشبینانە لەبارەى کۆرۆنا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى مۆدێرنا رایگەیاند، ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە، دڵنیاییش دەدات لەوەى ڤاکسینى کۆمپانیاکەیان دژى جۆرە نوێیەکانى ڤایرۆسەکە چالاکە.

 

ستیڤان بانسل بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى مۆدێرناى ئەمریکى لە میانەى کۆنگرەى "جى بى مۆرگان" بۆ چاودێرى تەندروستى وتى، ئەو ڤاکسینەى مۆدێرنا گەشەى پێداوە دژى هەریەکە لە گۆڕانکاریەکانى ڤایرۆسە نوێکە کە لە بەرتیانیا و باشورى ئەفریقا و بەڕازیل دەرکەوتون چالاکە.

 

بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى مۆدێرنا پێشيوایە "بۆ هەمیشە لەگەڵ ئەم ڤایرۆسەدا کۆرۆناى نوێ دەژین و دەمێنێتەوە".

 

لەسەرەتاى ساڵى 2021دا چەند جۆرێکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتەکانى بەرتیانیا، باشورى ئەفریقا و ژاپۆن (کە لە بەڕازیلەوە چوو بوە ئەو وڵاتە) دەرکەوتن، ئەوەش ترسى لاى دانیشتوانى جیهان دروستکرد، چونکە ڤایرۆسەکە زۆر خێراتر بڵادەبێتەوە و ئاشکراش نەبوو کە ڤاکسینەکان کاریگەریان هەیە دژى یاخودنا.

 

دواى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هەریەکە لە کۆمپانیاکانى "فایزەر - بیۆنتیک" و "مۆدێرنا" و چەندین کۆمپانیاى ترى جیهانیى جەختیان لەوەکردەوە کە ڤاکسینەکانیان دژى ڤایرۆسە گۆڕاوەکە چالاکە.