گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشمەرگە داوای کاراکردنەوەى لیژنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ بەغدا دەکات

2019.05.24 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە داوای کاراکردنەوەى لیژنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ بەغدا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح وەزارەتی پێشمەركە داوا لە وەزارتی بەرگریی عێراق دەكات لیژنە هاوبەشەكانی نێوانیان كاربكرێتەوە، جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانى پێشمەرگەش دەڵێت،  ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازیی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان پێویستی بە ڕێككەوتن و سازان هەیە لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی. قارەمان كەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانى پێشمەرگە بە ناس كوردی راگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە داوایەكی  ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق کردووە و داوای لێدەکات دانوستان بكرێت بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاكاندا لە رێگەی كارا كردنەوەی لیژنە هاوبەشەكانی نێوانیان. . قارەمان کەمال وتیشى، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازیی لە ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەتی لەو ناوچانە جموجۆڵی داعش هەیە لە  بەرزایەكانی قەراج و مەخمور پێویستی بە ڕێككەوتن و سازان هەیە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و حكومەتی عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش. دوێنێ، 23ی ئایاری 2019، هێزی ئاڵتوونی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە پشتیوانی هێزێکی فەرەنسا بە فڕۆکە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی گەرمیان ئەنجامدا و بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکەش، سێ چەکداری داعش کوژراون.